ننن

هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی ڕەزبەر / ١٥ی ئۆکتۆبر) کرێکارێکی خەڵکی جوانڕۆ  کە سەر قاڵی ئیشی ئیزۆبام بووە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشار جوانڕۆ ناسننامە ئەو کرێکارە کوردەی ”عەباس نەقدی“ کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی ”سەیارانی ناراو“ و دانیشتووی جوانڕۆ ڕاگەیاندوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٦ کرێکاری کورد لە شارەکانی سەلاسی باوەجانی ، سەقز، بیجاڕ و جوانڕۆ بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ