70c0e7e2af0d

هەنگاو: دوو کرێکاری کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری بیجاڕ سەر بە پارێزگای سنە لەکاتی بیر لێدان و بە هۆی داتەپینی بیرەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی حکومەتی ”ئیرنا“ ڕۆژی شەممە (٢٢ی ڕەزبەر/ ١٤ی ئۆکتۆبر) دوو کرێکاری کورد لە کاتی لێدانی بیر و بە هۆی داتەپینی ئەو بیرەی کە ئیشیان تێدا کردووە، گیانیان لە دەست داوە.

ئەو دوو کرێکارە خەڵکی گوندی ”خاندانقولی“ شاری بیجاڕ بوون و بە هۆی داتەپینیەوە گیانیان لە دەست داوە.

تەرمی ئەو دوو کرێکارە کە هەتا ئێستا ناسننامەیان ئاشکرا نەبووە دوای دوو کاتژمێر و بە هەوڵی خەلکی گوندەکە لە ناو بیرەکە دەرهێنراوەتەوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ