Screen Shot 2017-10-13 at 1.23.05 PM

هەنگاو: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبر)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پیرانشار تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و لەئاکامدا گیان لە دەستدانی شۆڤیرەکەی لێکەوەتەوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری پیرانشار ناسننامەی ئەو کاسبکارە کوردەی ”کامڵ مەحموودی“ تەمەن ٣٠ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی شایەتحاڵان، ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە کوردە لەکاتی گەڕانەوە لە سەر سنوور تەقەی لێکراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە تەرمی کامڵ مەحموودی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکروەتەوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ