مم-1

هەنگاو: دوو بەندکراوی کوردی خەڵکی سنە دوایی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەر، دوو بەندکراوی کورد خەڵکی ئاوایی”مێراو”ی سەربەشاری سنە بە دانانی برمتەی ٩٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ئەم دوو بەندکراوە بە ناوەکانی سیروان ڕۆستەمی و وەکیل ڕۆستەمی کە ئامۆزایی یەکدین، ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ لەگەڵ ٣ هاووڵاتی دیکەی خەڵکی مێراو بە ناوەکانی “خوداڕەحم عەلیپوور”، “حاتەم عەلیپوور”، “شوعەیب موحەممەدی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەر کربوون.

ئەو ٥ هاووڵاتیە بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر و دوایی یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە گوازرابوونەوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ