Screen Shot 2017-10-05 at 9.34.47 PM

هەنگاو: شەپۆلی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە تاوانی دەربڕینی شادی هەر بەردەوامە و لانیکەم ٦ ژن و کچی کورد لەو ماوەیەدا دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئامارەکانی ناوەندی ئاماری  ڕێکخروای مافی مرۆڤیی “هەنگاو” نزیکەی ١٠ ژن بە هۆی بەشداری لە شایی و خۆشی دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

“هەنگاو” تا ئێستا توانیویەتی  ناسنامەی 6 ژن و کجی کورد کە دەستبەسەر کراون پشتڕاست و ئاشکرا بکات.

“سارینا فەتحی، ڕووناک ئەحمەدی، لەیلا خەلیل زادە،خەڵکی شاری سەقز، “روناک ئاقایی”  و کچەکەی بە ناوی “سروە موسازادە” خەڵکی مەهاباد و “موژگان” خەڵکی شاری سنە، ناسنانەی ٦ کەس لەو ژنە دەستبەسەر کراوانەن کە لەگەڵ ئاپۆرای خەڵکی کوردستان بە هۆی دەربرینی شادی بۆ سەرکەوتنی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، هاتنە سەر شەقام و دەستبەسەر کراون.

“سروە موسازادە” کچی روناک ئاقایی، لە یەکەم شەوی دەستبەسەر کرانی ئازاد کرا و روناک ئاقایی بۆ بەندیخانەی شاری مەهاباد گوازراوەتەوە.

سەرەڕایی بەدواداچونی بنەماڵەی ئەم دەستبەسەر کراوانە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر بارو دۆخ و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەست نیە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

محەممەد نەزەری پاش ٨٠ ڕۆ مانگرتن کە خواردن: لە کوێن خەڵکینە؟

هەنگاو: محەمەد نەزەری، بەندکراوی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی