Screen Shot 2017-10-04 at 7.35.37 PM

هەنگاو: دوای بەێوەچوونی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان و شایی و خۆشی خۆڕسکی خەڵکی سەقز بەو بۆنەیەوە، دەیان کەس لە هێزە هاووڵاتییانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپڕتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزە ئەمنییەکانی شای سەقز کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕەزبەر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و کەسـێکیان بە ناوی ”مێهرداد بەرایی“ کوڕی فەیزوڵڵا دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی ٢٧ کەس لە گیراوانی سەقز بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ ــ بەختیار خوشناو ٢ ــ هیوا دەستباز ٣ ــ سارینا فەتحی ٤ ــ حەمید ڕەزایی ٥ ــ جەلال کەسنەزانی ٦ ــ ئەیۆب حوسێن‌زادە ٧ ــ شاهۆ ساڵحی ٨ ــ عادڵ کەریمی ٩ ــ یەدوڵڵا کەریمی ١٠ ــ هێمن کەریمی ١١ ــ بەهادین  قەساب ١٢ ــ عەلی حوسێنی ١٣ ــ خالید عەلی‌پوور ١٤ ــ عەتا ڕەحمان‌زادە ١٥ ــ فەرزاد مەحموودی ١٦ ــ ڕزگار محەممەد پەنا ١٧ ــ ڕووناک ئەحمەدی  ١٨ ــ فەرزاد فەرەج پەناه ، ١٩ـ زانیار بەخشی ٢٠ـ عەلی ئیبراهیمی ٢١ـ هەژیر مەلوودی ٢٢ـ هیوا زارع پوور ٢٣ـ فەرزاد ساوان ٢٤ـ جەماڵ سەرشێوی ٢٥ـ لەیلا خەلیلزادە ٢٦ـ شێرکۆ موریدزادە ٢٧ـ مێهرداد بەرایی

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری سەقز ڕایگەیاند لە هەر یەک لە عادڵ کەریمی، یەدوڵڵا کەریمی، هیوا دەستباز و بەهائەدین قەساب بە شێوەوی کاتی ئازاد بوون.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

محەممەد نەزەری پاش ٨٠ ڕۆ مانگرتن کە خواردن: لە کوێن خەڵکینە؟

هەنگاو: محەمەد نەزەری، بەندکراوی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی