sqz

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی لە دوو ڕووداوی جیادا لە شاری سەقز و باکووری ئێران گیانیان دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر، بەهۆی داڕمانی تۆنێلیکەوە لە پارێزگای گولستان لەباکووری ئێران، ٢ کرێکار گیانیان لە دەست دا و ٢ کرێکاری دیکەشی بریندار بوون.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی یەکێک لەو کرێکارانەی کە گیانی لە دەست داوە، ”ستار غوڵامی“ تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، حەفتەی ڕابردوو کرێکارێکی لاو بە ناوی “بێهنام ئەحمەدی” کوڕی محەممەد لە کاتی کاری کشت و کاڵ و بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.

ناوبراو دانیشتووی گوندی تایەربۆغەی سەقز بووە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ