17302_Fotor-765x510

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر لە ٣٠ هاوڵاتی مەهابادی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژانی دوشەممە و سێشەممە ٣ و ٤ی ڕەزبەر، زیاتر لە ٣٠ هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد بە تاوانی بەشداری لە شایی و خۆشی دوایی سەرکەوتنی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، دەستبەسەر کران.

ناسنامەی ٥ لەس لەو گیراوانە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ دەکرێ:

١ـ ڕووناک ئاقایی

٢ـ کاوێس ئاقایی

٣ـ ئارمان شەشە

٤ـ کەریم پاونجە

٥ـ ئیسماعیل بۆکانی

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو ئەو ٥ کەسە بۆ بەندیخانەی شاری مەهاباد گوازراونەتەوە.

تائێستا ناسنامەی بەستبەسەرکراوەکانی دیکەی شاری مەهاباد بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەکراون.

هەروەها سروە موسازادە کچی ڕووناک دەستبەسەر کراوە کە پاش چەند کاتژمێر ئازاد کرابوو.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ