77

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی هەنگی سنووری حکومەتی ئێران لە ناوچەی سەردەشت، کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لەئاکامدا چەند سەر ئەسبیان کووشتوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەر، هێزەکانی هەنگی سنووریی ئێران لە ناوچەی ئالانی سەردەشت تەقەیان لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو” لە شاری سەردەشت ڕایگەیاندووە به هۆی ئەم تەقەکردنەوە ٧ سەر ئەسبی کۆڵبەرەکان کوژراوە.

هەروەها ١٣ سەر ئەسبی کۆڵبەران بە کەل و پەلەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

محەممەد نەزەری پاش ٨٠ ڕۆ مانگرتن کە خواردن: لە کوێن خەڵکینە؟

هەنگاو: محەمەد نەزەری، بەندکراوی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی