هەنگاو:١١ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ڕۆژی هەینی ٣١ی خەرمانان، هێزەئەمنیەکانی شاری بۆکان ١١ هاووڵاتی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

ئەم یازدە کەسە بە تاوانی تێک دانی هێمنی شار و پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراون.

ناسنامەی ئەو١١ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە:

١ـ پوریا قوەڕیشی ٢- ئومید فاروقی ٣ـ ئاوات سوڵتانی ٤ـ ئیدریس قادری ٥ـ ڕەحمان قادری ٦ـ ڕەحمان خوسرەوی ٧ـ سەلمان بی پوش ٨ـ ڕەحیم ئەفشاری ٩ ـ غەفور نەسیری ١٠ـ دیاکو پور مستەفا ١١ـ غەفور پور ئەحمەد

ئەم کەسانە  ئێستا لە بازداشگای ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان ڕاگیراون.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ