13

هەنگاو: ٤ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی مێراوی شاری سنە بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراواوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی  چوارشەممە ٢٩ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سنە هەڵیان کوتایە سەر گوندی مێراو و ٤ کەسیان دەستبەسەر کرد.

ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ”هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران“ دەستبەسەر کراون.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو ٤ کەسەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛

١ـ عارف کوهی

٢ـ سەروەر روستەمی

٣ـ تەیموور عەزیزی

٤ـ بێهروز عەزیزی

دەستەبسەر کرانی ئەم ٤ هاووڵاتییە لە حاڵێکدایە کە مانگێک بەر لەئێستا ٥ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە هەر بەو تاوانە دەستبەسەر و ئێستا لە زیندانی سنە ڕاگیراون.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ