ن-517x330

هەنگاو: سەرەڕای ئەوەی کە ئاشکرا بووە فەرمانبەرانی شارەوانی بە ئەنقەست ئاگریان لە خانووی نیوچڵی هاووڵاتییەک بەرداوە و کرێکارێکیان کوشتووە، ئەو تاوانبارانە ئازاد کراوان.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان،، دیمەنی کوژرانی ”سەید موسلێح حوسێنی” کرێکاری کورد، بە ئامادەبوونی ”قازی، لێکۆڵەر و وەکیل و هەروەها هێزە ئینتزامییەکان” سەرلەنوێ پیشان دراوەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانان، فەرمانبەرانی شارەوانیی سنە لە کۆڵانی ”لالە” لە مەیدانی ”نەبووەت” لە  ڕێگەی بەکارهێنانی بەنزین، خانووی نیوچڵی هاووڵاتییەکی کوردیان ئاگر دا.

موسلێح حوسێنی کە جۆشکار بووە پاش ئەو ئاگرتێپەردانە لە سەدا ٧٠ی جەستەی سووتاوە و پاش ٤ ڕۆژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز گیانی لە دەست داوە.

٩ کەس لە تاوانبارانی ئەو پەروەندەیە پاش ئەو ڕووداوە دەسبەسەر کران کە دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

نێوی ئەو ٩ کەسە لای ماڵپەڕی هەنگاو پارێزراوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی موسلێح حوسێنی بە ”هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە ئەوان خوازیاری توندترین سزا بۆ بکەرانی ئەو جینایەتەن.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ