311955-608x330

هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی شارستانی ڕوانسەر، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خۆی و منداڵە تەمەن سێ ساڵەکەی کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی هەنگاو، ژنێک بەناوی ”زڵێخا سەلەکانی” کچی محەممەد عەلی خەڵکی گوندی ”ساقاوا”ی سەربە ڕوانسەر، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، خۆی و منداڵێکی تەمەن سێ ساڵەی بەناوی ”کارۆ لوتفی” کوشتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زڵێخا بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دەستی داوەتە خۆکوشتن و کوشتنی کوڕە تەمەن ٣ ساڵەکەی.

ئەو ژنە چوار ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ کەسێک بە ناوی لقومان لوتفی ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ