2017-09-18-سلاسل-660x330

هەنگاو: کرێکارێکی کورد لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە  گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری بیجاڕ، شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، بەهۆی بەرق‌گرتوویی لە یەکێک لە کارواشەکان شاری تازاوای سەربە سەلاس باوەجانی گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو کرێکارە کوردەی ”سەید نیزامی” خەڵکی شاری بیجاڕ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، تێکچوونی سیستەمی بەرقی ئەو کارواشە هۆکاری بەرق‌گرتوویی ئەو کرێکارە کوردە ڕاگەیەنراوە.

ئەو سەرچاوە وتیشی، ئەو کارواشە بە بێ مۆڵەتی یاسایی کاری کردووە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ