٣

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد دوای ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، لەهەڵدێرێکەوە کەوتە خوارەوە و بە تووندی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو”، بە پشت بەستن بە ‘ماف نیوز’ شەوی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، پۆلێک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شاری خۆیی کەوتوونەیە بۆسەی  هێزە چەکدارەکانی ئێران  و دوای ڕاوەدوونانیان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “جیهان محەمەدلوو” لە هەڵدێرێکەوە بەر بووەتەوە و بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە ناوندە دەرمانیەکانی شاری ئورمیە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم کۆڵبەرە توشی بچرانی بڕبڕەی پشت بێت.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ