١

هەنگاو:لە ماوەی دو حەوتووی ڕابردوو حوکمی سێدارەی ٤ هاووڵاتی کورد لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە٢٦ی خەرمانان، حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی کورد لە شاری ئیلام لەپێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا.

ئەو بەندکراوە بەناوی”سەمیر دیوبەند” بە تاوانی کوشتنی ژنێک پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لەلایەن دەزگایی قەزایی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لەماوەی دو حەوتووی ڕابردوودا، ٤ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ئیلام، ئیسلام ئاوا و سەڵماس لە پێش چاوی خەڵک لە سێدارە دراون.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

محەممەد نەزەری پاش ٨٠ ڕۆ مانگرتن کە خواردن: لە کوێن خەڵکینە؟

هەنگاو: محەمەد نەزەری، بەندکراوی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی