کحرماسهان-1

هەنگاو: پێنج چالاکوانی مەدەنی و فەرهەنگیی کوردی خەڵکی کرماشان، ئەمڕۆ پاش دادگاییکردنیان لە دادگای شۆڕشی ئێران لە کرماشان، بۆ گرتووخانەی دیزڵ‌ئابادی ئەو شارە گوێزرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، ئەمڕۆ پێنجشەممە  ٢٣ی خەرمانان، چوار چالاکوانی فەرهەنگی و مەدەنیی کوردی خەڵکی کرماشان بەناوەکانی “فەرزاد سەفەرە، فواد موزەفەری، ئەرسەلان عەباسی و شاریار ڕۆستەمی” کە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە ئەنجامی دەربڕینی ناڕەزایی بە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد، لەو شارە دەستگیر کرابوون، لە دادگای شۆڕشی ئەو شارە دادگایی کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کرماشانەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند “بەپێی بڕیاری دادوەری داداگی کرماشان جیا لە شاریار تەهماسبی، چالاکوانی ژینگەپارێزگای کورد، چوار چالاکوانەکەی دیکە لە ئەگەری بوونە کەفالەتی فەرمانبەرێک ببێتە کەفالەتیان کە مانگانە لە نێوان دوو هەتا سێ ملیۆن مووچەی هەبێت، بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێن”.

بەپێی بڕیاری دادگا، ئەو کارمەندە دەبێت جیا لە دانانی بەڵگەی وەرگرتنی مووچەی، هاوکات ناسنامەکەشی هاوپێچی دۆسیەی کەفالەتە بکات”.

ڕۆژی هەینیی هەفتەی ڕابردوو پێنج چالاکوانی مەدەنی، فەرهەنگیی خەڵکی کرماشان، پاش هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد، هەروەها پشتگیری لە ناڕەزاییەکانی خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کرماشان دەستگیر کران.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ