kolber-urmiye

هەنگاو: کۆڵبەریکی بەساڵاچوو لە سنووری پیرانشار لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری حاجی عومران و بەهۆی ماندوویەتی تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لە دەست دا.

هەواڵنیری ”هەنگاو“ لەشاری پیرانشار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٥١ ساڵانەی ”حەمزە مەلوودی“ ڕاگەیاندووە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە پزیشکی یاسایی پیرانشار راگیراوە.

ساڵانە چەندین کۆڵبەری کورد بە هۆی سەختی ئیشی کۆڵبەری لەکاتی کۆڵبەریدا تووشی جەڵتە دەبن و گیانیان لە دەست دەدەن.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ