310125-ff8a7d615f058c0f940053185861c043

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە ئاژانسی هەواڵنێرانی لاوی ئێرانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی خەرمانان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس لەپێش چاوی خەڵک جێبەجێکرا.

ئەو هاووڵاتییە کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاو دەستبەسەر کرا و دادگای ئەو شارە بە تۆمەتی کوشطنی ئەنقەستی دایک و خۆشکی خۆی حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاندبوو.

ئەو بەندکراوە کوردە لە گۆڕەپانی ”تەوحید“ی سەڵماس لەسێدارە دراوە و بەڕیوەچوونی حوکمەکەی لەحاڵێکدا بووە کە بە پیی بریاری خودی دادگا، ناوبراو لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە مەست بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە شارەکانی ئیلام، ئیسلام ئاوای کرماشان و سەڵماس سێ هاووڵاتیی لە پێش چاوی خەڵک لەسیدارە دراون.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ