23619

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی چالاکانی کورد لە کرماشان، هێزە ئەمنیەکانی ئێران هاووڵاتیەکی دیکەیان دەستبەسەر کرد و ماڵی ٥ چالاکی دیکەی کوردیش پشکێندراوە و کەل و پەلە تایبەتەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی شەممە، ١٩ی خەرمانان، هێزەکانی ئەمنیەتی لە شاری گیلان سربە شاری کرماشان، دووای هێرش کردنە سەر ماڵی چالاکێکی فەرهەنگی، دەستبەسەری دەکەن.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە کرماشان، ناسنامەی ئەو چالاکە فەرهەنگییەی “ڕەسوول سەیادمەنش” خەڵکی ئاوایی سەیادیانی شاری گیلان ڕاگەیاند.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕەسوول سەیادیان، لە پێوەندی لەگەڵ  کۆبوونەوە ناڕەزاییەکانی حەوتوویی ڕابردوویشاری کرماشان دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی هەینی هەندێک لە چالاکانی مەدەنی کرماشان بۆ پشتیگیری لە کۆڵبەران لە بەرانبەر بینایی پارێزگاری، دەستیان دایە ناڕەزایەتی.

لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەدا، ٥ هاووڵاتی لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر کران.

ناوی ٥ کەس لەو دەستبەسەر کراونە کە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ فەرزاد سەفەرە ، شاعیر و چالاکی فەرهەنگی

٢ـ فواد مزەفەری، چالاکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی

٣ـ ئەرسەلان عەباسی، ژەنیار و چالاکی مەدەنی

٤ـ شەهریار تەهماسبی ، چالاکی ژینگە پارێز

٥ـ شەهریار روستەمی، نووسەر

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەو ٥ چالاکە مەدەنییە و دەستیان بەسەر کەلو پەلی تایبەتیی ئەواندا گرتووە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ