انوار

هەنگاو: کرێکارێکی کورد لەکاتی کارکردن لە ناو مەزرا، بەهۆی هەڵدێرانی تراکتۆر، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەمە ١٥ی خەرمانان، بە هۆی هەڵدێرانی تراکتۆرێک لە ئاوای بۆڕیەری شاری سنە، شۆفێرەکەی دەست بەجێ گیانی لەدەست دا.

هەوآڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەو کرێکارەی “ئەنوەر وەیسی” ڕاگەیاندووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ٧ کرێکاری کورد لەکاتی کار و بەهۆی رووداوی کرێکاری گیانیان لەدەست داوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ