122

هەنگاو: چوار ژنی کرێکار لە کاتی کار کردن لە کورەخانەدا، بە هۆی تەقینەوەی گازەوە بوون بە قوربانی.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان، دو ژن و دو کچی خەڵکی شاری مەهاباد لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە کورەخانەکانی پارێزگای “ئازەربایجان” بە هۆی تەقەینەوەی گاز، بوونە قوربانی و بە تووندی بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەهاباد ناسنامەی ئەو قوربانیانەی بەم شێوەیە ڕاگەیاند: شەهلا محەممەدزادە تەمەن ٣٥ ساڵ، سۆزان عومەری ١٤ ساڵ، سازگار عومەری تەمەن ٩ ساڵ و هەروەها  فاتمە ئیبراهیم زادە  تەمەن ٥٠ ساڵ .

ئەم چووار کەسە بە مەبەستی چاوەدێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە سینای شاری تەورێز گوازراونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە بارو دۆخی تەندروستی شەهلا و سۆزان نالەبارە و ڕێژەی سوووتانەکەیان سەرووی ٥٠ % ڕاگێنراوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ