خو-1-555x330

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان، ژنێک بە ناسنامەی “نیگار شەریفی” تەمەن ٢٢ ساڵ و کچی جەماڵ، لەشاری بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لاوە بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

ناوبراو ٥ ساڵ پێش لەگەڵ کەسێک بەناوی “فەرزاد ئەحمەدی” ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو.

 

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ