رهایی

هەنگاو: گەنجێکی سەقزی دوای ئەوەیکە لە لایەن بنەماڵەی کوژراو ڕەزایەتی پێ درا، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی خەرمانان، سزای سێدارەی گەنجێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “شێرکۆ سوڵتانی” دوایین ساتەکانی بەڕێوەچوونی حوکمەکەی، پاش ڕەزامەندی  بنەماڵەی کوژراوەکە هەڵوەشێندرایەوە.

شیرکو سوڵتانی پێنج ساڵ پێش لە تێکەڵچونێک دا، هاوڕێکەی بە ناوی ”مازیار سەلیمی ئەردەڵان” کوشتبوو.

شێرکو لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەکانی “سنە”و”سەقز” بەند کرابوو.

جێگایی ئاماژەیە کە بنەماڵەی کوژراو، بە بێ هیچ داواکاریەک و وەرگرتنی پارەیەک ڕەزامەندییان دەربڕییوە، شێرکۆیان لە سێدارە ڕزگار کردووە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ