کریکار

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی شارەوانیی شاری سنە خانووی هاووڵاتییەکی کوردیان ئاگر تێبەردا کە بە هۆیەوە کرێکارێک گیانی لە دەست دا و کرێکارێکی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزە چەکدارەکانی شارەوانیی شاری سنە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان، خانووی هاووڵاتییەکی کوردیان لە  کۆڵانی ”لالە“ لە گۆڕەپانی ”نبوت“بە بەنزین ئاگر داوە کە قوربانی بوونی دوو کرێکاری لێ کەوتووەتەوە.

موسلح حوسێنی کە جۆشکار بووە بە هۆی ئەو ئاگرەوە ٧٠٪ی جەستەی سووتابوو،  ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی خەرمانان پاش ٤ ڕۆژ لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گیانی لەدەست داوە.

لەو ڕووداوەدا خزمێکی دیکەی موسلح بە ناوی ئومید حوسێنی لاقی سووتاوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە هێزەکانی شارەوانی داوای باجیان کردووە و ئەوانیش حازر نەبوون کە باجیان پێ بدەن و دواتر ئەو خانووەیان ئاگر داوە و دوو جۆشکارەکەش کە بە قونترات ئەو کارەیان گرتبو، لەسەر خانووەکە خەوتبوون کە بەو هۆیەوە سووتاون.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ