کۆلبەر

هەنگاو: حەوت کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی خەرمانان، هێزەکانی هەنگی سنووری سەردەشت لە ناوچەی سنوری “کێلێ” حەوت کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەردەشت، ناسنامەی ٥ کەس لەو کۆڵبەرانەی بە شێوەیەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛

 

١_ محەممەد عەزیزی

٢_ شاهۆ حەمزەیی

٣_ ئەحمەد حەسەن زادە

٤_ هوشیار سڵێمان‌پوور

٥_ بەهمەن سڵێمان‌پوور

 

ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی چوون بۆ باشووری کوردستان و لەکاتێکدا هیچ کۆڵێکیان پێ نەبووە دەستبەسەر کراون.

دەستبەسەرکرانی ئەم کۆڵبەرانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی سێشەممە ١٧ی گەلاوێژ، ٢٠ کۆڵبەری دیکەی خەڵکی سەردەشت لە ئاوایی “دۆڵەبی” دەستبەسەر کران.

هەر کام لەو کۆڵبەرانە دوایی دوو ڕۆژ لە لایەن دادسرایی گشتی  سەردەشتەوە هەر کامەیان بڕی ٥٠٠ هەزار تمەن غەرامە کران و بە نووسراوە بەڵێنیان لێ وەرگیراوبوو کە ئیدی کۆڵبەری نەکەن.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ