هەنگاو: شرکەتی گازی کرماشان جەندی ئەندازیار و پسپۆڕی کوردی خۆی دوور خستەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شرکەتی گازی کرماشان ٦ کەس لە ئەندازیارانیی کوردی بە بیانووی نەبوونی بوددجە دوور خستووەتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری کرماشان ڕایگەیاند کە ئەو ٦ کەسەی دوور خراونەتەوە خەڵکی کرماشان و پێرەوی ئایینی یاری بوون و چەندین ساڵ پێشینەی کارییان هەبووە و وەکوو ئەندازیاری چاوەدێر لەو شرکەتەدا ئیشیان کردووە.

یەکێک لە کرێکارانی ئەو شرکەتە بە “هەنگاو”ی راگەیاند زۆربەی کارفەرما و فەرمانبەرەکانی ئەو شرکەتە خەڵکی کرماشان نین و لە شوێنەکانی دیکەی ئێرانەوە هێنراون

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ