4455

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان  گیانی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵی کوردیان ئەستاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری ماکۆ کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانیان ئەستاند.

هەواڵنیری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٨ ساڵەی ”وەحید دەوڵەتخا جنیکانلو“ خەڵکی گوندی ”یارمق“ ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە دوای ئەوەی بریندار دەکرێت کۆڵەکەشی کە جگەرە بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ”فەجر“  بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

بۆ بینینی فیلمی ئەو کۆڵبەرە لێرە کلیک بکەن

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ