زرشوران

هەنگاو: کانگایەکی زێڕ لە شاری تیکاب سەر بە پارێزگای ئورمیە داخرا و ١٢٠ کرێکاری کورد بێکار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کانگای زێڕی زەڕەشۆڕان داخراوە و بەو هۆیەوە ١٢٠ کرێکار بە پێشینەی کاریی ١٠ هەتا ١٥ ساڵ بێکار بوون.

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە شاری تیکاب بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە لە دەستپێکی وەرزی بەهارەوە تاوەکوو ئێستا 83 کرێکاری دیکەی کورد لەسەر کارەکانیان لابرابوون کە لەگەڵ ئەم ١٢٠کەسە دەبن بە ٢٠٠ کرێکار.

دەوترێت کە ئەم کرێکارانە حەقدەستی پەنج مانگی ڕابردووی خۆشیان وەرنەگرتووە.

 

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ