po

هەنگاو: ژنێکی تەمەن پەنجا ساڵانی کورد لە داڵەهۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لەدرێژەی خۆکوشتنی ژنانی کورد بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر، ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵی کورد کە ناسنامەی سوورەت حوسێنی ڕاگەیەندراوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ئەو ژنە  ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی گەلاوێژ  تۆمار کراوە.

 

هەواڵنێری “هەنگاو” لەو پێوەندییەدا بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو ڕایگەیاند کە سورەت بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە  ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا، ٥ ژن و کچی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ