4

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بریندار بوو.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ” هەنگاو”، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٨ی گەلاوێژ ( ٩ی ئاگۆست) ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٦ ساڵەی کورد بە ناوی “لوقمان حەکیمی” بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ناوبراو پاش تەقینەوەی مینەکە بەدەستیدا بە توندی بریندار بووە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی “فەجر” لە شاری مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزشکی دایە و بارودۆخی جەستەیی نالەبار راگەیەندراوە.

لوقمان حەکیمی لەکاتی کۆکردنەوەی دار بۆ ئاگرکردنەوە لەکاتی شاخەوانیدا چاوێکی، قامکەکانیدەستی چەپی بە تەواوەتی و ٣ قامکی دەستی ڕاستی لە دەست داوە.

ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەتا ئێستا بەشێوەی پێویست لە مینی چێنراوی سەردەمی شەڕی رێژیمی ئێران و عێراق خاوێن نەکراونەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەر دەستدایە، ٦ میلیۆن هێکتار لە خاکی ئێران، ٢٠ میلیۆن مینی چێندراوی لێ ماوەتەوە و بە هۆی روانگەی ئەمنییەتی و سنووری، زیاترین مینە چێندراوەکان لە ئێران لە پێنج پارێزگای سنووری خوزستان، ئیلام، کرماشان، سـنە و ئورمیە دایە و لە ئەگەری خاوێنکردنەوەشدا ناوەندە دەوڵەتییەكان تەنیا هەتا قووڵایی ٣٠ سانتیمتری مینە چێندراوەکان خاوێن دەکاتەوە.

بۆ بینینی وێنەی زیاتر کلیک لە سەر ئێرە بکەن.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ