15390886_676712819155496_2613361998588701491_n_ESpB7ln.jpg.885x520_q85_box-00884520_crop_detail_upscale-660x330

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان لە گرتووخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژ، بەندکراوێکی کورد بە ناوی “جەلیل دادیاروەند”  خەڵکی کوهدەشت لە زیندانی ناوەندیی زەنجان لەسێدارە دراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە زیندانییەکی دیکەی خەڵکی ئەبهەری زەنجان بە ناوی “محەمەد‌عەلی یاری” هاوڕێ لەگەڵ ئەو زیندانییە کوردە لەسێدارە دراوە.

جەلیل دادیاروەند خێزاندار و باوکی کچێکی تەمەن ٤ ساڵ بوو کە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا سزای سێدارەی ٨ هاووڵاتیی وکردی دانیشتووی پارێزگای لوڕستان لە شارەکانی خوڕەمئاوا، مەهاباد، میاندواو و زەنجان بەڕێوە چووە.

 

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ