min1

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز دوو مین‌هەڵگر بوون بە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی “هەنگاو”، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی گەلاوێژ، تەقینەوەی مین لە گوندی “سەڵتەکەڵتوو” سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز  برینداربوونی دوو مین‌هەڵگری لێکەوتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری سەقز ناسنامەی یەکێک لەو مین‌هەڵگرانەی “ئەمین غوڵامی” ڕاگەیاندووە و ناسنامەی کەسی دیکە هەتا ئێستا بۆ “هەنگاو” ڕوون نەبووەتەوە.

ئەمین غوڵامی هەر دوو چاو و هەر دوو دەستی بە سەختی بریندار بووە.

ئەو دوو مین‌هەڵگرە بە مەبستی خاوێنکردنەوەی مینە بەجێماوەکانی نزیک گوندی “سەڵتەکەلتوو” چوونەتە ئەو شوێنە و بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.

 

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ