13850

هەنگاو: پێنەدانی مووچەی مانگانەی کرێکاران و فەرمانبەرانی شارەوانیی سەردەشت، ئەوانی بەرەوڕووی قەیران کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە “هەنگاو”، زیاتر لە ٢٠٠ کرێکار و فەرمانبەری شارەوانیی سەردەشت لەبەشەکانی خزمەتگوزاری، فەزای سەوز و ئاگرکوژێنەوە ماوەی ٤ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

یەکێک لە کرێکارانی شارەوانیی سەردەشت بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە ئەوان لە سەرەتای بەهارەوە هیچ جۆرە مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و لەترسی ئەوەی دەریان نەکەن ناوێرن هیچ جۆرە نارەزایەتییەک نیشان بدەن.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە هێندیک لە کرێکارەکان کرێنشینن و توانای دانی کرێخانووەکەیان نیە و تەنانەت هێندیکیان بۆ دابین کردنی ژەمە خوراکی خۆیان داماون و بەردەوام پارە قەرز دەکەن.

 

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ