20140102_1618782131496133_4744230264329224804_n

هەنگاو: دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە مامۆستایەکی خەڵکی سەقزی بە زیندان مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە “هەنگاو”، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانی مامۆستایەکی خەڵکی سەقزی بە ناوی “تاهیر قادرزادە” بۆ ٣ ساڵ زیندانی هەڵپەسێڕدراو گۆڕی.

تاهیر قادرزادە پێشتر و لەلایەن لقی پێنجەمی دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی ” هاندانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ڕێکخستنی و گردبوونەوەی مامۆستایانی سەقز” بە ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کردبوو.

قادرزادە مامۆستای ڕیازی قوتابخانەکانی سەقزە و ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

حوکمی دادگای پێداچوونەوە دوای نارەزایەتی دەربڕینی ئەو مامۆستا کوردە بە حوکمی دادگای سەقز دەرچووە و بە ناوبراو ڕاگەیندراوە.

 

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ