12868-660x330

هەنگاو: وەکوو ئیدارەکانی باقی شارەکانی کوردستان، فەرمانبەرەکانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی ئورمیە ماوەی ٣ مانگە موچەیان پێ نەدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە “هەنگاو”، فەرمانبەرەکانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی ئومریە لەسەرەتای بەهارەوە موچەیان وەر نەگرتووە.

یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو ئیدارەیە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند: ” لە سەخت‌ترین و مەتریسدارترین دۆخەکان ئیش دەکەین، بەڵام بەداخەوە شارەوانیی ئورمیە موچەکەمان لەکاتی خۆیدا نادا و ئێستا ٣ مانگە کە موچەمان وەر نەگرتووە”.

ئەو فەرمانبەرە لە درێژەدا وتی هێندیک لە فەرمانبەرەکان چەند مانگە پارەی کرێخانوویان نەداوە و ئەگەر زۆرە کە لە خانووەکانیان دەریان بکەن، بەو حاڵەشەوە بەرپرسانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە وڵامدەر نین.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ