20339

هەنگاو: یەکێک لە زیندانیانی کوردی زیندانی ئورمیە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە لە زیندانی ئورمیە ڕاگیراوە، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەر “چیا نیکوەند” سەپاندووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆکان” دەرچووە و ڕۆژی شەممە ١٠ی پووشپەڕ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندراوە.

ناوبراو  ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندی ١٤ی زیندانی “دەریا”ی ئورمیە ڕاگیراوە.

 

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ