index24

هەنگاو: شارەداریی مەریوان  ماوەی چەندین مانگە حەقدەستی کرێکاران و فەرمانبەرەکانی نەداوە.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، شارەداریی شاری مەریوان لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا حەقدەستی کرێکارانی نەداوە.

کرێکارێکی شارەداری مەریوان لەو بارەوە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە ئەوان لە دۆخێکی نالەباری ئابووریدان و ناچارن هەر مانگ بە هیوای حەقدەستەکانیان لەم و لەو پارە بستێنن و ئەمە چوار مانگە پارەی کارکردن کە مافی خۆیانە پێیان نادرێت.

ئەم کرێکارە هەروەها وتیشی کە لەترسی دەرکران لەسەر کارەکانیان، کرێکارانی شارەداری ناوێرن گردبوونەی ناڕەزایی بەڕێوەببەن و داوای مافەکانیان بکەن.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ