1111-660x330

هەنگاو: هێزەکانی پۆلیسی ڕژیمی ئێران، لەکاتی ڕاوەدووناندا سێ مێرمنداڵی کوردیان بە هۆی خێرایی لەڕادەبەدەرەوە کردە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی پەنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ کاتژمێر ٩ی شەو، هێزەلانی پۆلیسی ڕژیمی ئێران لە کاتی ڕاوەدوونانی ماشێنێکدا سێ منداڵی کوردیان لە شاری ئەسفەراین کە خۆراسانی باکوور کردووەتە ژێرەوە.

یەک لەو منداڵانە کە کورد بوون، لەوێ گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەشیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

هاووڵاتییەکی کوردی ئاگادار لەو ڕووداوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە دۆخی جەستەیی یەک لە بریندارەکان نالەبار  ڕاگەیندراوە.

پاش ئەم ڕووداوە هەروەها خەڵک لەگەڵ پۆلیس تێک هەڵچوون و بەو هۆیەوە چەند ماشێنێکی پۆلیس خەسیاریان بەر کەوتووە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ