6274780_966-600x330

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەکاتێکدا بەنیاز بوون سەردانی شاری ئەردەبیل بکەن، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهابادیان کە بەنیازی سەفەر بۆ ئەردەبیل بوون، دەستبەسەر و ڕەوانەی شوینێکی نادیاریان کردوون.

ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە کە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون “عەلی ئەبروزەند”، “زاهیر شەهری” و “هێمن خاوەری” ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتیانە لەکاتی دەستبەسەر کرانیاندا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دراونەتە بەر لێدان و کوتان و هەروەها بێ ڕێزییان پێکراوە.

چارەنووسی ئەو سێ هاووڵاتییە پاش ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانیان، هێشتا نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

دوای ڕووداوە تیرۆریستییەکەی تاران زیاتر لە ١٥٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە بە بیانووی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٤٩ کەسیان بۆ “هەنگاو” ڕوون بووەتەوە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

 

 

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ