23033

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان برینداربوونی کۆڵبەرێکی کوردی لێ کەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان، تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی ”دەرەوەران”ی مەریوان بووە هۆی برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوان ناوی ئەو کۆڵبەرە کوردەی ”نەوشیروان ڕەزایی” ڕاگەیاندووە و دانیشتووی گوندی ”هەڵیز‌ئاوا”ی سەربە شارستانی مەریوانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو، ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان کراوە.

 

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ