هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەت هێرشیان کردە سەر خەڵکی ناڕازیی گوندی ”ئاق دەرە”ی تیکاب و خەڵکیان دایە بە لێدان و کوتان.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی تاران هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دانیشتوونی گوندی ”ئاق دەرە”ی سەربە شارستانی تیکاب و وێڕای لێدان و کوتانی هاووڵاتییان چەندین کەس و لەوانە ژنانیان بریندار کرد.

ماڵپەڕی موکریان بڵاوی کردەوە، ئەو هاووڵاتییە کوردانە ماوەی ٢٠ ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر کەڵکوەرگرتن خەڵکی ناخۆجێیی لە کانزاکانی زێڕی ”ئاق دەرە” و چوونە سەرێی ئاستی بێ‌کاریی لاوانی ئەو گوندە، کۆ ببوونەوە کە ڕۆژی ڕابردوو درانە بە لێدان و کوتانی هێزەکانی ڕێژیم.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو، لەو هێرشەی هێزەکانی حکووومەت چەندین هاووڵاتی دەسبەسەر کراون کە دواتر بە بەڵێننامەی نووسراوە ئازاد کراون.

کانزای ئاق دەرە یەکێک لە گەورەترین کانزاکانی زێڕی ئێران دێتە یەژمار، بەڵام زیاتر لە سەدا ٩٠ی فەرمانبەران و کرێکارانی ئەو کانزایە کەسانی ناخۆجێیین و ئەمەش ناڕزایەتیی دانیشتوانی ئەو گوندەی لێ کەوتووەتەوە.

 

 

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ