هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان کەلە شاری تاران سەرقاڵی کارکردن بوو، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، کرێکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی ”عەدنان مەعرووفی” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردان لە کاتی کارکردندا گیانی لە دەست دا.

عەدنان کە لێخوڕی جەرسەقیل لە تۆنێلی مێترۆی شاری تاران بووە، بەهۆی ڕۆچوونی کاناڵ گیانی لە دەست داوە.

ناوبراو تەمەنی ٣٥ ساڵ و خەڵکی ”خێراوا”ی شاری مەریوان بووە کە ماوەی ١٥ ساڵە لە تاران سەرقاڵی کارکردن بووە.

بە پشت‌بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٦ کرێکاری کوردی خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر، ئەیوان غەرب، سەوڵاوا، مەریوان و سنە. لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەست داوە.

Contactus

Tel : 009647511019899

Gmail : hengaw.maf@gmail.com

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ