1005217

هەنگاو: لاوێکی کرماشانی بە چەقۆ دایکی خۆی کە تەمەنی ۵۵ ساڵ بووە، کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕ، ژنێکی تەمەن ۵۵ ساڵی خەڵکی کرماشان بە دەستی کوڕەکەی کوژرا.

ناوی ئەو ژنە کوردە ”م. ش” ڕاگەیەنراوە کەلە گەڕەکی ”جافر ئاوا”ی کرماشان و بە چەقۆ لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو، ئەو لاوە کرماشانییە بەهۆی گیرۆدەبوونی بە ماددە هۆشبەرەکان دەستی داوەتە کوشتی دایکەکەی و دواتر لە شوێنەکە دوور کەوتووەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، تۆمەتبار دەسبەسەر نەکراوە.

حەفتەی ڕابردووش، دوو ژنی کورد لە شارەکانی کرماشان و شائاباد بە چەک کوژرابوون.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ