33

هەنگاو: کوژران و برینداربوونی چەندین کۆڵبەر لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە، تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی ناوچەکە و ئەو هێزانەی لێ کەوتەوە و هەتا ئێستاش ئەو تێکهەڵچوونە بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە ئینتزامییەکانی ئێران چوونەتە ناوچەی “بێوران”ی سەردەشت و ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.

هاووڵاتییەکی سەردەشتی لەم بارەوە بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند: بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان، کۆڵبەرێک کوژراوە و لانی‌کەم ٥ کۆڵبەری دیکەش بە توندی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرانە هەتا ئێستا بۆ (هەنگاو) ئاشکرا نەبووە.

ئەو سەرچاوە ڕاشیگەیاند: هێزە ئینتزامییەکان بە بیانووی تۆڵەی “مەهدی سەڵماسی” بەرپرسی بەرەنگاری کاڵای قاچاخی پیرانشار کە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن “هەڵۆکانی زاگرۆس”ەوە کوژرابوو، دەستیان داوەتە ئەو جینایەتە.

هەنووکە تێکهەڵچوونی توند لە نێوان خەڵک و هێزە ئینتزامییەکان ڕووی داوە و دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەریش ڕۆیشتوونەتە بێوران.

هەروەها بریندارەکان و ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەرانی کورد بەهۆی ئەو دۆخەوە، هەنووکە لە باشووری کوردستان و لە گوندی “هیرۆ” ماونەتەوە و ڕێگای گەڕانەوەیان لێ گیراوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ