17629892_770146819817631_1295305837844194514_n

هەنگاو: کچێکی لاوی کورد لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا دەستبەسەر و پاش ئازاد کران چەندین جار بانگهێشت و هەڕەشەی لێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، حەوتوویەک پاش نەورۆز، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران کچێکی لاویان لەگەڵ باوکی بانگهێشت و دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری (هەنگاو) لە سەوڵاوا ناسنامەی ئەو کچە کوردەی (چنار حوسێنی) کچی تەها ڕاگەیاندووە.

چنار حوسێنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت و هاوڕێ لەگەڵ باوکی دەستبەسەر و پاش یەک ڕۆژ ئازاد کراون.

ناوبراو دوای ئازادی جەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە و هاوکات هەڕەشەشی لێکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە،  چنار بە هۆی پۆشینی جلی کوردی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستان لە ڕوێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز بانگهێشت و دەستبەسەر  کراوە.

چنار دانیشتووی ئیسفەهان و خەڵکی گوندی بۆڕیەری سەوڵاوایە کە بۆ جاری جوارەم بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

 

 

 

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ