111

هەنگاو: ژنێکی لاو کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری تێبەردرابوو، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی “هەنگاو”، ئەو ژنە لاوەی کە حەفتەی پێشوو لە شاری سەردەشت و لەلایەن هاوژینەکەیەو ەئاگر درابوو، ڕۆژی رابردوو یەکشەممە ١ی رەشەممە، لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری سەردەشت ناسنامەی ئەو ژنە لاوەی “سروە ئیبراهیمی ” تەمەن ٢٠ ساڵ راگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوژینەکەی سروە کە ناسنامەی لای ماڵپەڕی “هەنگاو” پارێزراوە” بە هۆی کێشەی کۆمەلایەتی ئەوکارەی کردووە و ئێستا لە لالەین هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر و لە گرتووخانە ڕاگیراوە.

 

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ