اغ

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵی ئیلام لەنێوان بێدەنگی میدیاکان و بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی “هەنگاو”، بەفرانباری ئەمساڵ، دوو بەندکراوی خەڵکی ئیلا بەتۆمەتی سیاسی لە گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە لەسێدارە دراون.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەو دوو  هاووڵاتییە دوو برا بەناوەکانی “حوسێن ساڵحی” و ” “ئیسحاق ساڵحی ” راگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی نێردراو ئەو دووبرایە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ “کۆمەڵە” و هەروەها “بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان” لەسێدارە دراون.

هەتا ئێستا هیچ کام لە کۆمەلەکان پەیوەندی ئەو دووکەسەیان بە حیزبەکەیاەوە پشتڕاست نەکردووەتەوە و دوای ەبدواداچوونی هەنگاو و پەیوەندی بەو حیزبانەوە هەموویان پەیوەندی ئەو دوو برایەیان بە خۆیانەوە ڕەتکردووەتەوە.

 

 

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ