1

هەنگاو: هیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام، ٨ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “هەنگاو”، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی گوندی “قەرەسەقەل”ی شنۆ، لە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوییەوە دەستی داوەتە مانگرتن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو زینداییە سیاسییە کوردە لەهەمبەر داسەپاندنی سزای ئیعدام لەلایەن دەزگای “قەزایی”ی ڕێژیمی ئێرانەوە ٨ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار لەلایەن لقی یەکی “دادگای ئینقلاب”ی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ “حیزبە کوردییەکان”، حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا.

لەو پێوەندییەدا شەش کەسی دیکەی ئەو پەروەندەیەش سزای قورس و زیندانی درێژماوەیان بەسەردا سەپاوە.

بەگوێرەی ئەو سزا داسەپاووانە، هەرکام لە حاسڵ عەزیزی بە ٢٥ ساڵ، محەممەد زاهیر فەرامەرزی بە ٢٠ ساڵ، یەعقووب بائەکرەم بە ١٥ ساڵ، جەلال مەسرووی بە ١٥ ساڵ، کەماڵ مەسرووری بە ١١ ساڵ و سەدیق بائەکرەم بە ١٠ ساڵ زیندان،حوکم دراون.

ئەو حوکمانە لەسەر فشار و پێداگریی فەرماندە و بەرپرسی ئیتلاعاتی سپا لە شاری شنۆ، بەسەر ئەو هاووڵاتییانەدا سەپاوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ