IMG_7215-oezsamiwre

هەنگاو: کرێکارانی خزمەتگوزاری و فەزای سەوزی شارەوانیی شاری ڕوانسەر، زیاتر لە سێ مانگە حەقدەستی مانگانەیان پێ نەدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “هەنگاو”، زیاتر لە سێ مانگە کرێکارانی شیرکەتی و خزمەتگوزاریی بەشی فەزای سەوزی شارەوانیی ڕوانسەر سەربە پارێزگای کرماشان، حەقدەستیان پێ نادرێ و ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی باری ئاسایی گوزەرانی خۆیان و بنەماڵەکانیان.

کرێکارێکی ئەو شارەوانییە بە هەواڵنێری ماڵپەڕی “هەنگاو”ی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسانی شارەوانی سێ مانگە لە دانی حەقدەستەکانمان خۆ دەبوێرن، ئیزنی هیچ چەشنە ناڕەزایەتی دەربڕنێکمان نییە و هەر چەشنە ناڕەزایەتییەک دەبێتە هۆی دەرکرانمان.

ئەو کرێکارە وتیشی، باری گوزەرانمان هەتا ئاستێک دابەزیوە کە توانای کڕینی نانێکی وشکمان بۆ منداڵەکانمان نییە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ